راوێژكارەكەی كازمی: هیچ گۆرانكاریەك لە ئەنجامەكاندا رونادات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لە 95% ژماردنەوەی دەنگەكان كۆتایی هاتووە و هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نایەت".
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، عەبدولحسێن ئەلهنداوی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە:" کە ئەنجامە بەدەستهاتوەکانی جیاکردنەوە بە دەست، یەکسان بون بە ئەنجامە جیاکراوەکان بە ئەلیکترۆنی لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن".
راوێژكارەكەی كازمی وتیشی:" هیچ گۆرانكاریەكی گەورە لە ئەنجامەكاندا رونادات".
هاوكات هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردبو، 95% جیاکردنەوەی دەنگی 3681 وێستگەی دەنگدان کۆتاییهاتوە کە ئەنجامەکانیان راستەوخۆ بە دەستیان نەگەیشتبو و لایەنەکان سکاڵایان لەبارەی ئەنجامەکانیان هەبوە.
بابهتی پهیوهندیدار
