وەزارەتی تەندروستی: 20 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە سلێمانی بوون".
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، بە پێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 467 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 608 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 5 لە هەولێر، 7 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

بابهتی پهیوهندیدار
