نێچيرڤان بارزانى دەچێتە قەتەر

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتی 

 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.

 ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌."

نێچیرڤان بارزانی، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر تاوتوێ ده‌كات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار