هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى مالیكى: گه‌وره‌ترین كوتله‌مان پێكهێناوه‌

"هه‌ندێك له‌ لیسته‌ كوردیه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانیه‌تیەكه‌مان بكه‌ن"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى نورى مالیكى ڕایگه‌یاند:" له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كوتله‌یان پێكهێناوه‌و گه‌شتونه‌ته‌ 93 كورسى په‌رله‌مانى ". ده‌ڵێت" هه‌ندێك له‌ لیسته‌ كوردیه‌كانیش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان بكه‌ن".

محمد سه‌یهود كاندیدى سه‌ركه‌وتوى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى یاسا هاوپه‌یمانییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانى و كوتله‌ى تر ئه‌نجامداوه‌ و كۆى كورسیه‌كانیان گه‌شتۆته‌ زیاتر له‌ 93 كورسى و له‌هه‌وڵى فراوانكردنى هاوپه‌یمانیه‌كه‌یاندان.

وتیشى، ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌شدارن(ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانى فه‌تح، عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، حزب الله‌ و كوتله‌ى حقوق، و هه‌ندێك له‌ لایه‌نى تر له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌ سه‌ربه‌خۆكان.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌ندێك له‌ لیسته‌ براوه‌ سونی و كوردستانیه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان.

محمد سه‌یهود باسى له‌وه‌شكردوه‌، له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى كۆتایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوى نورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ چوارساڵى داهاتوودا وه‌ك كاندیدى لیسته‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ موقته‌دا سه‌درو نورى مالیكى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دروستبكه‌ن و هه‌رلایه‌نه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو دیارى بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار