نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر پەرەپێدانی سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان تاوتوێدەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ده‌وحه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
