توركیا : عێراق له ئاو بێبه‌ش ناكه‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر پشكی ئاوی عێراقدا ناگرێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌غداش به‌شێوه‌یه‌كیش باش ئاو به‌كاربهێنێت.
ره‌زا گونه‌ی، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا سه‌ردانی شاری موسڵی كرد و له‌گه‌ڵ نه‌جب جبوری، پارێزگاردا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازكرد، ونه‌ی وتی كه توركیا زۆر بایه‌خ به شاری موسڵ ده‌دات و شاره‌كه‌ش پێویستی به پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌به‌رهێنه‌رانه.
بۆ پشكی ئاوی عێراقیش، باڵیۆزه‌كه وتی كه وشكه‌ساڵی هه‌موو ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه نه‌ك عێراق، قه‌تیسبونی گه‌رما له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام توركیا به‌نیاز نییه عێراق له نیعمه‌تی ئاو بێبه‌ش بكات.
وتیشی كه پێویسته عێراق بزانێت چۆن سوود له ئاو ده‌بیینێت و ده‌بێت به‌نداوی زیاتر بنیاد بنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باران و به‌كارهێنانی له كاته‌كانی وشكه‌ساڵیدا.
