وه‌زیری پێشمه‌رگه: كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به‌تاكی ئەفسەر و کارمەندان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌جددی كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به‌تاكی ئەفسەر و کارمەندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتریان به‌پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، تاوتوێی پرسی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاساكانی تایبه‌ت به‌جه‌نگ لەژێر رۆشنایی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم کرا.
باسی له‌وه‌شكردووه، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا، هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی جواگرفیایه‌كی گرنگی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه ژیان لێی ده‌ڕوانرێت، له‌مڕوەشه‌وه هه‌میشه پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ لێ ده‌ڕوانرێت، بۆیه گرنگه په‌ره‌ی زیاتر به‌و پێوه‌ره بدرێت و تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه له‌نزیكه‌وه به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئاشنابكرێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌كردووه: له ماوه‌ی رابردوودا، قۆناغ به‌قۆناغ كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی پێشمه‌رگه به ناوه‌ڕۆكی یاساكانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كراوه و له ئێستاشدا، به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه.
