حكومەت مۆڵەتی مانگێك دەداتە مامۆستان تا ڤاكسین وەربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و هەموو دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەردەوامدەبێت و مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنگاکان پێویستە تا 1ی 12ی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن".

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یه‌كه‌م، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پێویستە سەرجەم فەرمانبەران تا 1ی 1ی 2022 ھەردوو ژەمی ڤاکسین وەربگرن لە دوای ئەو کاتە ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی‌ وەرنەگرتبێت رێکاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر".

ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنگاکان پێویستە تا 1ی 12ی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە تا  31ی 10ی 2021 دایک و باوکی خوێندکاران سەرپشکن لەوەی بڕیاربدەن خوێندکارەکانیان لە ناوھۆڵەکانی خوێندن بەردەوامبن یان لە رێگەی خوێندنی ئەلیکترۆنییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار