نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی شارەبان جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "هێرشە جارێکی دیکە "جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان بە بەهێزی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانمان لەدژی ئەم هەڕەشەیە کە هێشتا دەمانکاتە ئامانج".

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی، رایگەیاند :"بە تووندترین دەستەواژەکان سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییە تاوانکارەکەی داعش دەکەین بۆسەر کەسوکارمان لە دیالە".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هێرشە جارێکی دیکە "جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان بە بەهێزی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانمان لەدژی ئەم هەڕەشەیە کە هێشتا دەمانکاتە ئامانج".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "رەحمەت بۆ شەهیدەکان و چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان. دڵمان لەگەڵ کەسوکارمانە لە شارەبان، هاوبەشی کۆستە بەئازارەکەیانین".

شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردەسەر گوندی قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا بە دووری 90 کیلۆمەتر.لە هێرشەکەدا 11 کەس کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار