كازمی: تاوانەكەی شارەبان بەبێ تۆڵە تێناپەڕێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: " تا ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێتاوانەكان، سورتر دەبین لەسەر بنەبڕكردنیان.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق له تویتێكدا له تویتهری خۆی رایگەیاندوە: "تیرۆریستان ئێمەیان بە كردەوە تاقی كردووەتەوە، پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردووە و كێوماڵیان دەكەین بۆ هەركوێ بڕۆن چ لە ناوەوە یان دەروەی عیراق، تاوانەكەی میقدادییە بەبێ تۆڵە تێناپەڕێت".جەختیكردوەتەوە:" تا ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێتاوانەكان، سورتر دەبین لەسەر بنەبڕكردنیان".
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشێکی چەکدارییان بۆسەر گوندێکی دیالە ئەنجامدا و بەهۆیەوە، 15 كەس برینداربوون.
بابهتی پهیوهندیدار
