سلێمانی؛ سبەینێ لە ماوەت و شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند:" سبەینێ لە ماوەت و شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت".
ئەمڕۆ چوارشهممه 27ی تشرینی یهكهمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، نەوت لە قەزاکانی شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت و لەبارەی نرخەکەشییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخەکەی بۆ 200 لیتر 55 هەزار دینار دەبێت.
ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە و لە ناوچە ساردەکانەوە دەستی پێکردووە، وەک دەڵێن، بەردەوام دەبن.
ساڵی رابردوو تەنها چەند مەڵبەندێک نەوتی سپییان وەرگرت و نەوت نەدرا بە هەموو مەڵبەندەکان، هاوڵاتیان ناچاربوون سەرەڕای سەختی دۆخی دارایی و نەبوون و دواکەوتنی موچە؛ خۆیان بە نرخێکی بەرز "کە لە هەندێک شوێن بۆ بەرمیلێک (200 لیتر) دەگەیشتە 150 هەزار نەوت بکڕن.
