وه‌زیری پلاندانان بوو بە سه‌رۆكی یانه‌یه‌كی خولی کوردستان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یانەی برایەتی کە یانەیەکە لە خولی کوردستان یاری دەکەن، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکە هەڵبژاردنی ئەنجامدا، لە هەڵبژاردنەشدا وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بوو بە سه‌رۆكی یانه‌یه‌كە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی ئه‌نجامدرا و تێیدا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دكتۆر دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌ڵبژێردراو دەستەی کارگێڕی یانەکەش دیاری کران.
جێی ئاماژەیە، هه‌ڵبژاردنه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوێنێ سێشه‌م له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، كه ده‌سته‌ی نوێ و هه‌ڵبژێردراوی یانه‌ی برایه‌تی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژێردران:
1- دکتۆر دارا ڕەشید (71) دەنگ
2- هەڵمەت عەبدولرەزاق (71 )دەنگ
3- دارا عەزیز (71) دەنگ
4- ڕامان ڕەشید (67 )دەنگ
5- فاروق خزر (65 )دەنگ
6- دەرباز حەیدەر (53 )دەنگ
7- دەران غازی( 51 )دەنگ.
یانه‌ی وەرزشی برایه‌تی یه‌كێكه له یانه ناوداره‌كانی كوردستان و ساڵی 1984 له هه‌ولێر دامه‌زراوه. یانه‌كه وه‌رزی رابردووی بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.
