سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان كرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا کە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئامادەی بوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.
بەهۆی ئەوەی لە دانیشتنی دوێنێێدا، پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان "وشە و جنێوی نەشیاوی بەکارهێنا" و ئەمڕۆش پەرلەمانتاران داوای سزادانیان کرد، پەرلەمانتارانی پارتی دەنگیان نەدا و گرفت دروستبوو، هەربۆیە سەرجەم فراکسیۆنەکان دانیشتنەکەیان جێهێشت، جگە لە فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان.
ئەو داوای لێبوردنەی پارتی کردوویەتی جێگای رەزامەندی پەرلەمانتاران نەبووە و داوای سزادانیان کردووە و خراوەتە دەنگدانەوە، بەڵام پارتی و پێکهاتەکان 46 دەنگ بوون و پەرلەمانتارانی دیکەش بە 32 دەنگ بوون، بۆیە دانیشتنەکەیان جێهێشتووە و دەڵێت، سوورن لەسەر "سزادان."
