مەسرور بارزانی: توانیومانه به سه‌ركه‌وتوانه هه‌موو مانگێك موچه بده‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداری لە دوا پانێلی دیداری ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) كرد و رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی به سه‌ركه‌وتوانه هه‌موو مانگێك موچه بدات.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پانێله‌دا وتی "به‌غدا زیاتر له سێ ملیار دۆلار قه‌رزاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش و سه‌ره‌ڕای قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، حكومه‌ت توانیویه‌تی مانگانه موچه به فه‌رمانبه‌ران بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌تی عێراق له ساڵێكدا شه‌ش مانگ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بڕی و قه‌یرانی كۆرۆنا و نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش ئاسته‌نگی خسته‌به‌رده‌م حكومه‌ت.
له پانێله‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی باسی له كار و پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه خۆی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و وتی "گه‌نده‌ڵی به‌رٍێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبوه‌ته‌وه و ده‌بێت بڵێین گه‌نده‌ڵی كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه بنبڕكردنی سه‌خته و به‌پێداگرییه‌وه كار بۆ ببنڕكردنی ده‌كه‌ین، چونكه چاكسازی كاری سه‌ره‌كیی كابینه‌كه‌مان بووه".
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌تدا 147 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌های 8 ملیار دۆلار جێبه‌جێ كراون و ره‌زامه‌ندیش به سه‌دان پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش دراوه، ئێستاش كار بۆ ته‌واوكردنی 21 به‌نداو ده‌كه‌ن كه بڕی 32 ملیار دیناری ده‌وێت، وتیشی كه هه‌زار و 100 كیلۆمته‌ر شه‌قام قیرتاو كراون و كاته‌كانی پێدانی كاره‌باش زیادی كردوه و ژێرخانی ئابوریشمان بۆ خۆراك به‌هێز كردوه.
