جوتیار عادل: دۆخی شۆفێرانی پاس و تاکسی لەبەرچاو دەگیرێ

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " لەبارەی نرخ و کوالێتی سوتەمەنی داواکراوە وەزیری سامانە سروشتییەکان بە نوسراو داوابکات دۆخی شۆفێرانی پاس و تاکسی لەبەرچاو بگیرێ".

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021  جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا وتیشی، "بڕیاردراوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەڕێژەی لەسەدا 15 داشکاندن بۆ دانەوەی کرێی و قەرزی کارەبا بۆ هاوڵاتیان بکرێ".

دەربارەی دابەشکردنی نەوتی سپی. وتی، " ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە 260 ملیۆن لیترە، ئێستا لە هەنگاوی یەکەم لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی دەستیپێکردووە و 100ملیۆن لیتر بۆ ئەو پرۆسەیە دابینکراوە".

جوتیار عادل وتیشی. "ئاسانکاری دەکرێت بۆ هێنانی بەنزین لەلایەن کەس و کۆمپانیاکان"، ئەوەشی خستەڕوو، "ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە، کۆتایی بە گرفتی غازی ماڵان بهێنێت".

دەربارەی نارەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ وتی، " ناکرێ ئایندەی خانەوادە و منداڵانی کوردستان بکرێتە قوربانی تا بکرێیت بە گرێبەست، حکومەت دەیانجار وتویەتی بەپێی داهاتی بەردەست درێغی ناکات و وەزارەتی دارایی ئەمرۆ ڕێنمایی دەرکەتووە و پێمان وایە ڕێنمایی باشن".

دەربارەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی قۆناغی دوانزە، وتی، " لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا قسەم کردووە وەنەگیرای خوێندکارای کیشەیەکی تەکنیکییە ئێستاش زیاتر لە چوار هەزار کورسی چۆڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان ماون ئەو گرفتە چارە دەکرێ"، دەربارەی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بە پارالێڵ باسیلەوەکرد، " ئەمە پلان و سیاسەتی حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵایە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار