سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئێمە ڕۆڵەی بێ گوناهی ئەم گەلەین جگە لە خودا سەرمان بۆکەس نەچەماندووە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەمیرتاش، لەزیندانەوە رایگەیاند:"دادگا بۆ سزادانی ئەو هاوڕێکانی ئەرکدار کراوە و ئاشکرای کرد، ئێمە ناترسین، ئێمە تاوانبارنین ئێمە ڕۆڵەی بێ گوناهی ئەم گەلەین، جگە لە خودا سەرمان بۆکەس نەچەماندووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، لە حەوتەمین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ کە 108 سیاسەتمەداری کوردی تیادا دادگایی دەکرێت لە دادگای تاوانە قورسەکان لە ئەنقەرە چەند پەیامێکی نوێی راگەیاند.
پارێزەران و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دادگاییەکەدا بەشداریان کرد، سیاسەتمەداران لە زیدانی سنجان و زیندانی سەگبیسا بە ڕێگەی ڤیدیۆ دادگاییەکە بەشدار بوون.
دەمیرتاش لە دادگا وتی: دادگا خاوەنی هێزێک نییە کە بڕێارێکی دادپەروەرانە بدەن، لە ماوەی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری هەیە بۆ پیلانگێڕی سیاسیش ئەندامانی دادگا ئەرکدار کراون.
ئەو وتیشی دادگا هیچ بەڵگەیەکی بۆ تاوانبارکردنی ئەو هاوڕێکانی نییە، بەڵام بەڵگەی درۆ هەیە، شاهیدی درۆ هەیە، سەرۆک کۆمار زیاتر لە نیوەی ئەندامانی دادگای دەستوری بنگەیی ئەرکدار کردووە، ئەندامانی ڕێکخراوی دادگەر و دۆزگەر ئەرکدار دەکات، هەرکاتێک گوشاری سیاسی لەسەر دادگا لابرا ئەوکاتە دەبێتە دادگا.
دەمیرتاش ڕاشیگەیاند، هەتا ئەمڕۆ داخوازی بەردانی خۆی نەکردووە وتی: لەبەر ئەوەی ئەوەی منی دەستگیرکردووە ئێوە نین، لە سەرفەرمانی ئەردۆغان ئێمە لێرە ڕاگیراوین، ئێمە باوەڕمان بە گەلی خۆمان هەیە، ئێمە بە سەربەرزی بەرخۆدان دەکەین، ئێمە نوێنەری گەلین هەڵبژێردراوین پێنج ساڵ پێش ئێستا لە لایەن خەڵکانی دەمامکدارەوە لە ماڵی خۆماندا ڕفێندراین.
هاوسەرۆکی پیشووی هەدەپە راشیگەیاند: ئێمە ناترسین، ئێمە تاوانبارنین ئێمە ڕۆڵەی بێ گوناهی ئەم گەلەین، جگە لە خودا سەرمان بۆکەس نەچەماندووە، چی بەتاڵکردنەوەیەکە، تۆ کێی کە ئێمە بەتاڵ بکەیتەوە.
سەرکردە کوردەکە وتیشی: سەرۆک کۆمار لە پێنج ساڵدا زیاتر لە 150 جار دەربارەی من و دۆسیەی کۆبانێ قسەی کردووە، بەلایەنی کەمەوە باخچەلیش 120 جار قسەی کردووە و حکومەتیش لەسەر ئەم دۆسیەیە زیاتر لە 500 جار قسەی کردووە.
ئەو داوای کرد کە هاوڕێکانی ئازاد بکرێن لەبەر ئەوەی کێشەی داواکاران لەگەڵ ئەوە دەشڵێت، من منەتی ئێوە هەڵناگرم من سیاسەتمەدارێکم، من لێرە سیاسەت دەکەم، بەڵام ئازادی هاوڕێکانم بگێڕنەوە.
