موراد قەرەیلان: تورکیا له باشور شکستى هێناوه بۆیه دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاڤا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) ڕایگەیاند:" دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە باشوری کوردستان شکستی هێنا، لەبەرئەوەش دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەوێش شکست دەهێنێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) لە ڕێگای ئامێری بێتەلەوە بۆ گەریلاکانی ئازادی قسەیکرد و چەند پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە، کە لەبەشێک لە پەیامەکەدا دهڵێت:"گەریلا تاکتیک و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە لەسەر هەوڵدانی ڕاست و خوێندنەوەی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ و ڕاست خوێندنەوەی کات، لەم چوارچیوەیەشدا گەریلای ئازادی کوردستان کەوتە هەوڵدانی گۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەریلای نوێ، گەریلای پسپۆڕ لە شیوازەکانی شەڕ دروست بوو، لە مەیدانەکانی ئازاد لەسەر بنەمای پاراستنی ستراتیژ وردبوونەوە دروست بوو، ڕێگاکانی ژێرزەوی و شەڕی تونێل وەک تاکتیک پێشخرا و لەگەڵ دەستپێکردنی هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابور، گەریلا پیلانەکانی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی خنکاند".
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) جهختى لهوهشکردهوه:"لەم کاتەدا گەریلا دوو نوێکاری گرنگی درووست کرد:
١-لەناو گەریلادا پسپۆڕییەتی و شەڕی تیم پێشکەوت.
٢-پێشخستنی ڕێبازەکانی شەڕی تونێل بۆ پاراستنی هەرێمە ئازادکراوەکان.
موراد قەرەیلان وتیشى:"دووژمن وایدانابوو کە هەمیشە بە سیخوڕی و فڕۆکەی کەشف “سیخوڕی” دەستنیشان بکات و بە موشەک لێبدات، بەڵام کاتێک ئامانج زۆر بچووک بوەوە و لەسەر زەوی نەما ئەوا لای دوژمن شتێک نەما کە لێبدات و پاکتاوی بکات".
رونیکردۆتهوه و وتویهتى:" بێگومان ئەمەش بە ئاسانی دروست نەبووە، لەسەرووی هەموویەوە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە ئایدیۆلۆژی، فەلسەفە، باوەڕی لە هێزەکانمان ئەوە دروست بوو، وردبوونەوە لەسەر پارادیگمای کۆمەڵگای دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی کە خۆی دەسپێرێ بە ئازادی ژنانی پێشکەوتوو ئاستی پەکەکەیی بوون کە لەناو گەریلاد ئاوابووە".
وتوشیهتى:"بەرخۆدانی گەریلا لە گردی سوور و وەرخەلێ لە شەڕدا ئێمەی گەیاندە ئاستێکی بڵند و نوێ، بەتایبەت لە شەڕی تونێلـدا لاپەڕەیەکی نوێی کردەوە، لە بەرخۆدانی میلیتانی ئاپۆییدا لاپەڕەیەکی نوێیە، هەڤاڵان لە ڕێبازی تونێل و شەڕی ژێر زەویدا بارێکی گرانیان خستە سەر ملی خۆیان، ویستیان ڕۆڵیکی مێژوویی بگێڕن و ئەو ڕۆڵەشیان گێڕا، ئەو هەڵوێستە میلیتانی، بە بڕیارداری و فیدایی بە ڕێبازێکی نوێ چەندین بابەت کە تا ئێستا نادیار بوون و ڕوون نەبوو، ڕوونی کردەوە".
بەشیێوەیەکی گشتی ئەم بەرخۆدانییە لەم هەشت مانگ و نیوە زۆر هێژا و شکۆدارە، بەتەنها بۆ ئێمە نا، بۆ هەموو ئەو هێزانەی کە ئەمڕۆ لەژێر هێزە هەژموونگەراکاندا دەچەوسێندرێنەوە، لێرەدا بەتەنها نەک شەڕی تونێل، بەشێوەیەکی گشتی شەڕی گەریلا لەسەر هەموو ئاستەکانی تیمی پسپۆڕە، کە توانیویەتی سیخوڕ و تەکنیکی دوژمن پوچەڵ بکاتەوە، دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە باشوری کوردستان شکستی هێنا، لەبەرئەوەش دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەوێش شکست دەهێنێت.
ئاماژهى بۆ ئههوشکرد:" ئێمە قەت نامانەوێت دووژمن بە بچووک ببینین، بۆ سەرکەوتن لە شەڕدا پێوانەی هەرە گرنگ ئەوە کە پێویستە تۆ دوژمنی خۆت باش بناسیت، هەروەها خۆشت باش بناسیت، دوژمنی ئێمە لایەنی بەهێزیشی هەیە، ئەگەر تۆ لەبەرامبەر لایەنە بەهێزەکە تەدبیر وەربگری، ئەوا ئیرادەی شەڕیان نابێ، دوژمن بە چی شەڕ دەکات؟ دوژمن سیخوڕ کۆدەکاتەوە، بە ڕێگای فڕۆکەی کەشف و ڕێگای دیکە و بە هێزی ئاسمانی شەڕ دەکات، ئێمە شێوازی تیم و شێوازی شەڕی تونێلمان پێشخست، لەبەرامبەر هێزی ئاسمانی تا ئاستێک تەدبیرمان وەرگرت، لەبەرئەوەش ئامێرەکانی دوژمن بێ ئەنجام مانەوە و دوژمن بەسەر نەکەوت، بۆ ئەوەی خۆی لەم شکستە ڕزگار بکات، بە شیوازێکی هەرە نامەرد ئەو چەکەی کە بەپێی یاساکانی شەڕ لە تەواوی جیهان قەدەغەن و بەکارهێنانیان وەک تاوان هەژمار دەکرێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، ئێستا دوژمن لەبەرامبەر شێوازی شەڕی تیمی گەریلا و لەبەرامبەر شێوازی شەڕی تونێلدا تەنها چەکێک لەدەستی ماوە ئەویش چەکی کیمیاییە، یانیش چەکی تاوانە، ئەو دوژمنە ئێستا ناتوانێت شەڕێکی ئاسایی لەگەڵ ئێمە بکات، ئەوەی دەیکات یان بە چەکی ئاسمانی یان چەکی کیمیایی هێرش دەکات، ڕاستی سوپای تورک ئەوەیە، لە پراکتیکدا ئەوەیە، ڕاستی لەبەرچاوە، بێگومان سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.
لهکۆتایى قسهکانیدا راشیگهیاندووه:" ئەو بەرخۆدانییە کە هەشت مانگ و نیوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باکوری کوردتان بەڕێوەدەچێت، ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە ئەگەر ئەو هێڵە بە ڕاستی جێبەجێ بکرێت سەرکەوتن مسۆگەرە".
