سەلاحەدین بەهادین: فریای شکۆی پەرلەمان و "سومعەی" کوردستان بکەون

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتی

ئەمینداری یەکگرتوی پێیوایە ئەوەی لەپەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێ، پاشەکشێ و قەیرانە و داوادەکات فریای شکۆی پەرلەمان و "سومعەی" کوردستان بکەون.

دوای رووداوەکانی دوو رۆژی رابردوو پەرلەمانی کوردستان کە تێیدا گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان پەرلەمانتاران دروستبوو، ئەمڕۆ لە تویتێکدا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتو رایگەیاند: "ئەوەی لەپەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێ ، پاشەکشێ و قەیرانە، نوێنەرانی میللەت دابەزنە ئەو ئاستە لە پێشێلکردنی پەیڕەو و پشتگوێخستنی هەموونەریت و ئادابێک بەپاساوی داکۆکی لەحیزب ؟!".

ئەمیداری یەکگرتو بە پێویستی دەزانێت "سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنە مەرجەعەکانی ئەم کەسە هەڵەکارانە، فریای شکۆی پەرلەمان و سومعەی کوردستان بکەون".

لە دانیشتنی رۆژی 26-10-2021 پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی دیکە دەڵێن، جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی نەشیاوی بە پەرلەمانتارانی دژی حیزبەکەی گوتووە. بەڵام خۆی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە کە ئەو قسەیەی کردبێت.

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان کە دوو رۆژ بەردەوام بوو و تێیدا بەدواداچوون بۆ نرخی سووتەمەنیی و گرانبوونی بەنزین و گاز دەکرا، ئەمڕۆ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیی و بایکۆتی فراکسیۆنەکان جگە لە فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان هەڵگیرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار