مەریوان نەقشبەندی: لە 90٪ی مەسیحیەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند:" لەپێنج کورسی کۆتای مەسیحییەکان چواریان لەپاڵێوراوەکانی سەر بەحەشدی شەعبی دەرچوون. بەڵام نزیکەی 90٪ی مەسیحیەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم2021، مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، لەم ھەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆی پێنج کورسی کۆتای مەسیحیەکان چواریان لەپاڵێوراوەکانی حەشدی شەعبی دەرچوون، دەشڵێت، ئەم ئەنجامە چی دەگەیەنێ؟ھۆکارەکەی چیە؟کێ لێی بەرپرسیارە؟!
بەپێی ئامارە فەرمییەکان بزوتنەوەى بابیلۆن کە نزیکە لە حەشدی شەعبییەوە چوار کورسی کۆتای مەسیحییەکانى مسۆگەر کردووە.
لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجامدرا، ئەمەش یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بوو لەدوای داگیرکردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
