بایدن و ماکرۆن یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجام دەدەن

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سبەینێ هەینی لەگەڵ مانوێل ماکرۆن هاوتا فەرەنسییەکەی کۆدەبێتەوە لە یەکەم دیداردا دوای گرژییەکی دیپلۆماسی لەسەر لەدەستدانی ڕێکەوتنێکی ژێردەریایی پاریس لەگەڵ ئوسترالیا ئەوەش دوای ئەوەی ئوسترالیا  لەگەڵ واشنتن  رێکەوت.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندوو، کە بایدن سبەینێ هەینی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن لە ڕۆما لە پێش لوتکەی جی 20 لە ئیتالیا کۆدەبێتەوە کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە واشنتن هەوڵ دەدات کەمێک رەوشەکە ئارام بکاتەوە دوای گرژییەکی دیپلۆماسی توند لەگەڵ فەرەنسا، لەسەر هاوبەشییەکی ستراتیژی کە لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیاوە ڕاگەیەنرا کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە گرێبەستی  کڕینی ژێرئاوی فەرەنسا لە لایەن ئوسترالیاوە .

ئەم قەیرانە وای لە سەرۆکەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا کردووە کە لە هەفتەی ڕابردوودا دوو گفتوگۆی تەلەفۆنییان هەبێت و لەم دواییەدا بەرپرسێکی کۆشکی ئەلیزێ ئاشکرای کرد کە باڵیۆزی فەرەنسا لە ئوسترالیا لە وادەیەکدا دەگەڕێتەوە بۆ کانبێرا.

فەرەنسا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا باڵیۆزەکانی لە واشنتۆن و کانبێرا ئاگادارکردەوە، دوای ئەوەی ئوسترالیا ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا (هاوپەیمانی ئۆکۆس) ئەنجامدا، کە ڕێکەوتنێکی 40 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی ژێر دەریایی دیزاینکراوی فەڕەنسی هەڵوەشاندەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان یڤ لی دریان بڕیارەکەی ئوسترالیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەیەکی 40 ملیار دۆلاری لەگەڵ گروپی دەریایی فەرەنسی بۆ دروستکردنی کەشتییەکی ژێر دەریایی ئاسایی وەک "چەقۆیەک لە پشتەوە" وەسف کرد.

پەیوەندییە ئاڵوزەکانی نێوان ئوسترالیا و فەرەنسا لە کاتێکدا دێت کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەدوای پشتگیری زیاتر  دەگەڕێن لە ئاسیا و زەریای هادی   لە ترسی زیادبوونی کاریگەری وڵاتی چین.

بەرپرسانی ئەمەریکا بەدوای گەڕاندنەوەی ئاودان بۆ فەرەنسا کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لە سەرەتای ئەم مانگە سەردانی پاریسی کرد و کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار