نێچیرڤان بارزانی: به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينهوه روبەروی داعش دەبینەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:" داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه ده‌بێ به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينهوه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يهكجارييان، ڕووبه‌ڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه".
درەنگانی شەوی شەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە پارێزگای کەرکووک و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەردوو شەهید (خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر) کردووە و هاوسۆزی بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەربڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: ”دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌كات“.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت ”بە ئیرادە و دەستێکی پۆڵایین“ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ”تا له‌ناوبردنى يهكجارييان، ڕووبه‌ڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه“.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:..
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شههيدى گيانفيدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای ۱۰ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبهڕووبوونهوهيهكى قاره‌مانانه له كاتى ڕاوهدوونانى تيرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هيد بوون و گيانى پاكيان به نيشتمان به‌خشى.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسهنگهرانيان و پێشمه‌رگه قارهمانهكانم. له نزيكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاريان ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به ئه‌وان و ئێمه و هه‌مووان ببه‌خشێت.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه ده‌بێ به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينهوه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يهكجارييان، ڕووبه‌ڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/31
