عومەر گوڵپی بۆ خوێندكاران: لە شەقام و لە پەرلەمان پشتیوانتانین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆی نزیکەی 62 هەزار کورسی خوێندنی زانکۆو پەیمانگا، نزیکەی 26 هەزار کورسی حکومی بێبەرانبەر تەرخانکراون، ئەوانیتر تەرخانن بۆ پارە لە نێوان زانکۆی حکومی و زانکۆی ئەهلی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، عومەر گوڵپی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ لەهەڵەبجە "پێشوازی و پشتیوانمان لە قوتابیانی دەرچووی دوانزەی ئامادەیی کرد کە بەهۆی هەڵەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو نەبوونی پلان و بەرنامەی نیشتیمانی حکومەت، ستەمیان لێکراوە."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە دژی بە پارەکردنی خوێندنی زانکۆو پەیمانگاین، لە کاتێکدا دەستوور لەسەر حکومەتی پێویست دەکات کورسی خوێندن بێ بەرانبەر بۆ قوتابیان تەرخان بکات و دەرفەتی گونجاو بڕەخسێنێت."
بابهتی پهیوهندیدار
