مەسرور بارزانی: هێرشەكانی داعش گرنگی یەكگرتنی هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەمان بیر دێننەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" گرنگی ھەمانگی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان."
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، "زۆر خهمباربووم به شههیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان (خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر) لە هێرشی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كهسوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
ئەو ھێرشە بە وتەی مەسرور بارزانی، "جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان."
شەوی رابردوو لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە سنووری شارۆچکەی پردێ داعش هێرشی کردەسەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر) له لیوای 10ـی پیادهى سهر به وەزارەتی پێشمەرگە شەهیدبوون.
