نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی بەرەوپێشچونێکی مەترسیدارە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و هۆشداریی دەدات لە دەرئەنجامە سەختەکان. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای تویتەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پەیامێکیشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له نزيكه‌وه چاودێريى رووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌كانى ده‌كه‌ين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "تووندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين دان به خۆيان‌دا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه به ئاقارێكى خراپتردا بڕوات".
نێچیرڤان بارزانی باسی مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايی لە دەستووردا دەکات و رایدەگەیێنێت: "ده‌ستوور و ياسا مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتيانه دياریی كردوو‌ه و ده‌يانپارێزێت، به هه‌مانشێوه رێگه‌ى له ئاڵۆزیی و پشێوى و تووندوتيژى گرتووه. داوا ده‌كه‌ين خۆپيشاندان و ناڕه‌زايى و مامه‌ڵه‌كردنيش له‌گه‌ڵياندا له چوارچێوه‌ى ياسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات بكه‌ن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بە سه‌ركه‌وتنى عيراق ناودەبات و رایدەگەیێنێت: "هه‌ر تانه و سكاڵا و تێبينييه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێت به رێكاره ياساييه‌كان يه‌كلايى بكرێنه‌وه. ده‌بێت هه‌موومان له عيراق له ئاستى به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانيدا بين و پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، ئاشتيانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، رووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كان به‌تايبه‌تى تيرۆر ببينه‌وه، ئارامى و ژیان و گوزە‌ران و خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیيان ئامانجی سە‌رە‌كيی ھە‌مووان بێت".
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوابەدوای هێرشەکە بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی لە بەغدا کە کا تژمێر 02:00 ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو هەوڵە شکستخواردووە بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شوێنی نیشتەجێبوونی لەبەغدا کرایە ئامانج سەرکۆنە دەکەم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و هۆشداریی دەدات لە دەرئەنجامە سەختەکان. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
