وەزیری ئەوقاف: خولی وتاری میانڕەوی بۆ مامۆستایانی ئاینی دەكەینەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" خولی پەرەپێدان بە تواناكانی مامۆستایانی ئاینی دەكەینەوە تا هەموو مامۆستایان وتارەكانیان میانڕەوانە بن و زیاتر بابەتی ڕۆژ و پەیوەست بن بە كێشەی هاوڵاتیانەوە".
ئەمڕۆ دووشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2021، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەزارەتەکەمان پلانی ئەوەی هەیە سەرجەم مامۆستایانی ئاینی خولی پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بکرێتەوە، لەو خولەشدا بوارەکانی برەودان بە وتاری میانڕەوی وپێکەوەژیانی ئایینی ھەروەھا رۆشنبیری یاسایی و پەروەدەیی بەمامۆستایانی ئاینیی دەوترێتەوە".
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندراوێكدا راشیگەیاند:" رۆژی یەکشەممە بڕوانامەی بەشداری خولی پەرەپێدانی تواناکانیان بۆمامۆستایانی ئایینی دابەشکرد کە ئەم پڕۆژەیە بەھەماھەنگی دەستەی مافی مرۆڤ ویەکێتی زانایان بۆ "100" مامۆستای ئایینی رێکخراوە".
لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، ئەم خولە بوارەکانی برەودان بە وتاری میانڕەوی وپێکەوەژیانی ئایینی ھەروەھا رۆشنبیری یاسایی، پەروەدەیی دەرونزانی و زانستە شەرعیەکان لەخۆدەگرێت.
