وەزیری بەرگریی پۆڵەندا: 12هەزار سەربازمان خستۆتە ئەركەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزیری بەرگریی نیشتمانی پۆڵەندا "دۆخی لەناکاو"ی لە وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت، لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ بێلاڕووس زیاتر لە 12 هەزار سەربازیان خستووەتە ئەرکەوە.

ماریوس بواشتاک، وەزیری بەرگریی نیشتمانی پۆڵەندا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "زیاتر لە 12 هەزار سەربازمان لەسەر سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ بێلاڕووس خستووەتە ئەرکەوە و باری لەناکاومان راگەیاندووە".

وەزیرە پۆڵەندییەکە رایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی وڵاتەکەیان ئامادەکاری دەکەن بۆ "بەرگریکردن لە سنووری پۆڵەندا".

پێشتر وەزیری بەرگریی نیشتمانی پۆڵەندا رایگەیاندبوو، "دۆخەکە لەسەر سنوور تادێت ئاڵۆزتر دەبێت"، هەروەها دۆخەکەشی بە "نائاسایی" ناوبردووە و نووسیویەتی، "دەبێت سوپاسگوزاری سەربازەکانمان و پاسەوانانی سنوور بین بۆ ئەو خزمەتەی دەیکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار