ئێران: ئەمریكا تۆمەتبارە بە هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنی عێراق

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:"ئەمریكا تۆمەتبارە بە هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنیی عێراق دەشڵێت، وڵاتەكەی هاوکاری حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان داوە". 

​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی دووه‌می 2021،  سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی، ''عێراق پێویستی بە نێوەندگیری نییە و حكومەتی خۆی هەیە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێراندا باشن، وڵاتەکەمان بەردەوامە لە یارمەتیدانی عێراق لەپێناو سەقامگیربوونی ئەو وڵاتە.''

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسیلەوەشکرد، ئەمریكای تۆمەتباركرد بەوەی هۆكاری تێكچوونی دۆخی ئەمنیی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەپێویستی زانی هەمووان هاوكاربن بۆ ئاشكراكردن و دۆزینەوەی ئەوانەی فەرمانیان بە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی كردووە و ئەوانەشی ئەنجامیانداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار