ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکان و هەوڵی تیرۆرکردنەکەی کازمیەوە رونکردنەوە دەدات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرَت كه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه، به به‌ڵگه‌ی یاسایی نه‌سه‌لمێندراوه، له‌سه‌ر هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقیش وتی كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان جارێ نه‌دراوه به دادگا.
فایه‌ق زیدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یناد كه تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه بیسه‌لمێنێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی مانگی رابردوو ساخته كاری كراوه.
لێدوانه‌كه‌ی فایه‌ق زیدان له‌كاتێكدایه دووشه‌ممه‌ی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند كه كۆتایی به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ئه‌و ده‌نگانه هاتوه كه تانه‌یان لێدراوه و زیدانیش ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ساخته‌كاری كرابێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوشتنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد وتی كه هێتشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان و هیچ راپۆرت و ئه‌نجامێكیش بۆ دادگا به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
