یەکێتی ئەوروپا سزاکانی تورکیای درێژ کردەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزاكانی سه‌ر توركیا بۆ ساڵێكی دیكه درێژ بكاته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناسایایی ده‌ستی به پرۆسه‌ی به‌دوای گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا كردوه له ئاوه جێناكۆكه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا و به‌وهۆیه‌شه‌وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێت كه دوای پێداچونه‌وه به‌و رێوشوێنانه‌دا كه له‌پای كرده‌وه‌كانی توركیا له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست گیراونه‌ته‌به‌ر، دوباره یه‌كێتییه‌كه هه‌وڵه‌كانی توركیای بۆ ده‌ستكه‌وتنی وزه له ئاوه جێناكۆكه‌كان به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ته‌وه، بۆیه سزاكانی سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كردوه‌ته‌وه.
سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆسه‌ر توركیا بلۆككردنی سامانی كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه كه ئه‌وروپا له لیستی ره‌ش دایناون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی كه‌سایه‌تییه توركه‌كانی ناو لیسته‌كه بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
