بێلاڕوس گەشتکردنی لە هاوڵاتیانی چەندین وڵات قەدەغەکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

هێڵی ئاسمانیی بێلاڕووس"بێلاڤیا"، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "بەهۆی بڕیاری لایەنە تایبەتمەندەکانی تورکیا لە رۆژی 12-11-2021ەوە رێگە بە هاووڵاتیانی عێراق، سووریا و یەمەن نادرێت لە تورکیاوە گەشت بۆ بیلاڕووس بکەن".

بەگوێرەی روونکردنەوەکەی بێلاڤیا، ئەوانەی هێڵی بێلاڤیا بەکاردەهێنن و ملکەچی ئەم بڕیاری قەدەخەیە دەبن دەتوانن بڕی ئەو پارەیە بە تەواوەتی لە شوێنی کڕینی تکتی گەشتەکان وەربگرنەوە.

کۆچبەرانی کورد دوای ئەوەی ڤیزای بێلارووس وەردەگرن، لە چەندین رێگاوە خۆیان دەگەیێننە ئەو وڵاتە، لەوانەش لە فڕۆکەخانەکانی ئیستەنبووڵ، دیمەشق، دوبەی، عەممان و تاران.

دوێنێ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا رایانگەیاند هێڵی ئاسمانیی تورکیا پێیانڕاگەیاندوون رێگە بە هاووڵاتیانی سووریا و عێراق و یەمەن نادرێت فڕۆکەکانیان بۆ گەشتکردن بۆ مینسکی پایتەختی بێلارووس بەکاربهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار