كونسوڵی بیلاروسیا مۆڵەتی كاركردنی لێسەندرایەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق مۆڵه‌تی كاركردنی له كونسوڵی بیلاروسیا سه‌نده‌وه‌م ئاژانسێکیش دەڵێت، زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌وڵی كۆچكردندان بۆ ئه‌رووپا له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا، به‌رده‌وامه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق دوێنێ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مۆڵه‌تی كاركردنی له‌كونسوڵی بیلاروسیا له به‌غداد وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌شی به هه‌نگاوێك بۆ پارێزگاریكردن له‌په‌نابه‌ران له‌ڕێی بیلاروسیاو پۆڵه‌نداوه له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبه‌رانی خاڵی سنوری بروزگی له شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه زۆربه‌یان له عێراقه‌وه ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له بێلاڕووسه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا و له‌وێوه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵیش له نێویاندایه، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ژێر پله‌ی سفری سه‌دیدا، به درێژایی شه‌و و رۆژ به به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچه‌كه نارد و به‌به‌رده‌وامی گرووپی نوێی كۆچبه‌ران بۆ كه‌مپه‌كان دێن. گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه چونكه گۆچبه‌ران له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دان.
مانگی ئابی رابردوو حكومه‌تی عیراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 690 په‌نابه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌سنوره‌كانی نێوان بیلاروسیاو لیتوانیاوه راگه‌یاند، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو له‌ناوچه‌كه گیریان خواردبوو.
له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووشه‌وه نزیكه‌ی 4 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه له بیلاروسیاوه روویان له سنوره‌كانی پۆڵه‌ندا كردووه به‌مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، بەڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ناشه‌رعین رێگای په‌ڕینه‌وه‌یان پێ‌نادرێت و له‌دۆخێكی خراپی مرۆیی‌دا ماونه‌ته‌وه.
