ئاسایشی سلێمانی: بەردەوام دەبین لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆمۆمبێلە بێ سەرەتاكان و چەكی بێ مۆڵەت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆمۆمبێلە بێ سەرەتاكان و چەكی بێ مۆڵەت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەمەبەستی دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و ھەركارێكی نایاسایی، بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی ".
ئەوەش روونكراوەتەوە،شەو و رۆژیان خستووەتە سەر یەك بۆ ئەوەی دانیشتوانی سلێمانی ھەمیشە لە ھێمنی و بەڕێكردنی ژیانێكی شایستەدابن.
بابهتی پهیوهندیدار
