کۆمسیۆنی هەرێم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان: ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێم باسی ماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنه‌كه دەکات‌و له‌په‌یامێكیشدا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:"یان ماوه‌كه‌مان بۆ درێژبكه‌نه‌وه یان ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكه‌ن".
ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووه‌م2021، شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ماوەی بەسەرچونی یاسایی کۆمسیۆنه‌كه كرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌ستكه‌وتى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستانه، به‌ڵام پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان یان ماوه درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئێستا یان ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكات".
وتیشى:"كۆمسیۆنه‌كه‌ى هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ى خۆیان پشكیان هه‌یه، به‌ڵام نامانه‌وێت باسى هه‌ڵبژاردن بكه‌ین‌و خۆمان ماوه‌مان به‌سه‌رچووبێت، له‌به‌رئه‌وه داوا له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین به‌كارى خۆى هه‌ستێت".
به‌وته‌ى شیروان زرار، "له‌و ماوه كه‌مه‌ى له‌به‌رده‌ستى بوو كۆمسیۆنه‌كه له‌دواى دامه‌زراندنى، توانیی دوو پرۆسه‌ى گرنگ ئه‌نجامبدات، یه‌كه‌میان ڕاپرسى بوو له‌هه‌رێم‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كانیش، دوه‌میشیان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بوو بۆ خولى پێنجه‌م".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌گوێره‌ى یاساى ژماره 4ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم، ماوه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ پێنج ساڵه، پێش ته‌واوبونى ماوه‌ى یاسایی خۆمان، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان ئاگاداركردۆته‌وه له‌به‌سه‌رچونى واده‌كه له‌ڕۆژى 5ى 8ى 2019، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران دروستبكرێت یان ماوه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى ئێستا درێژبكرێته‌وه".
