نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆچبەران مەترسی نین بۆ سەر سنووری وڵاتانی ئەوروپی

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "کۆچبەرانی سەر سنووری بیلاروسیا مەترسی نین بۆ سەر سنووری وڵاتانی ئەوروپی"، داواش لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەران. 

ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووه‌م2021، فەرحان حەق، سەبارەت بە دۆخی کۆچبەران و بڕیاری هەندێک وڵات بۆ ناردنی سەرباز بۆ سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ڕایگەیاند، "هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سەروەری و سنوورەکانی خۆیدا دەکات، بەڵام دەمەوێت بڵێم ناکرێت کۆمەڵێک خەڵک کە هەموومان دەزانین هێزی سەربازی نین و ژمارەیەک خەڵکی برسی و ماندوون".

دەشڵێت، "پێویستییان بە یارمەتییە، نابێت وەک مەترسی سەیریان بکرێت، ئێمە داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بەوجۆرە لێیان نەڕوانن".

ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، كۆچبه‌رانی خاڵی سنوری بروزگی له‌ شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه‌ زۆربه‌یان له‌ عێراقه‌وه‌ ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه‌ و هاتوون بۆ بێلاڕووس و به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌ بێلاڕووسه‌وه‌ بۆ پۆڵه‌ندا و له‌وێوه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا.

ئاماژە بەوەشدەکات، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵیش له‌ نێویاندایه‌، له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی ژێر پله‌ی سفری سه‌دیدا، به‌ درێژایی شه‌و و رۆژ به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراكی بۆ ناوچه‌كه‌ نارد و به‌به‌رده‌وامی گرووپی نوێی كۆچبه‌ران بۆ كه‌مپه‌كان دێن. گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه‌ چونكه‌ گۆچبه‌ران له‌ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار