بەشیر حەداد: ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بەردەوام دەبێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە".
ئەمڕۆ شەممە، 13ی تشرینی دووهم2021، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێوەی سولفە رایگەیاند، ناردنی پارەکە بڕیارێکی یاساییە و لە بودجەی ساڵی 2021 بڕێک بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، چونکە هێشتا وردبینیکردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو ئەو وردبینییانەن تەواو نەبوون، بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو سولفەیە.
لە کۆتایی مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵی 2021ـی پەسندکرد، بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجە، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، لە بەرامبەریشدا حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار.
بەهۆی دواکەوتن لە وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەوەش هەرێمی کوردستان توانیی مانگانە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبکات.
بەشیر حەداد دەشڵێت، "هیوادارم هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبێت بۆ راگرتنی ئەو 200 ملیارە" و، بەردەوام بێت تاوەکو ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021.
