ته‌ندروستى سلێمانى: بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی سلێمانی بەرەو مەترسی دەچێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایگه‌یاند:" به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتی وه‌زاره‌تى دارایی، ته‌ندروستى سلێمانى به‌ره‌و مه‌ترسیى ده‌چێت، ده‌شڵێت:"به‌هۆى بڕیارى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه، كۆمپانیاكان ئه‌و ده‌رمانانانه‌ى به‌ئێمه‌یان داوه هه‌موى وه‌رده‌گرنه‌وه".
سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه له‌بانكه‌كانى سلێمانیدا، كێشه‌ى كه‌می ده‌رمانمان بۆ دروستبوه".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتیی وه‌زاره‌تى دارایی، له5%ى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌ده‌رمان ته‌رخانبكات، ئه‌وه‌ش وایكردوه، دانه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكان زۆر دوابكه‌وێت".
مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌تریشى ڕاگه‌یاندو وتى:"به‌و هۆى بڕیارى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه، كۆمپانیاكان بڕیاریانداوه چیتر ده‌رمانمان پێنه‌ده‌ن‌و ئه‌وه‌شى داویانه پێمان، لێمان وه‌ربگرنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌مان بۆ دروستده‌كات".
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایكرد، "له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتودا ته‌ندروستى سلێمانى‌و نه‌خۆشخانه‌كان ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ش بۆ ئێمه دروستده‌بێت".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ش جه‌ختیكرده‌وه، "وه‌زیرى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم‌و ڕایگه‌یاند ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌كات".
