قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:"ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ تێپەڕبوونی 237 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت".
قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری شاران لە هەموو لایەک پیرۆزبێت. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنە. لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن. سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت."
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەڵێن دەدەین جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەم شارە خۆشەویستە پێشکەش بکەین و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەم شارە وەک پێشەنگی کاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرین."
