ئەمریکا: هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی بڕیاری ئێران نەبووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تۆڕی هەواڵی NBC Newsـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی وڵاتەکەی باوەڕیانوایە هەرچەندە روداوەکەی 7ی ئەم مانگە بۆ هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق "لەلایەن ئەو گروپە چەکداریانەوە ئەنجامدراوە کە ئێران پڕچەکی کردوون، بەڵام هێرشکردنەسەر ماڵی کازمی، بڕیاری ئێران نەبووە".

ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەشکردوە، بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا باوەڕیانوایە هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن "ئەو گروپە چەکداریانەوە ئەنجام دراوە کە ئێران پڕچەکی کردوون و پشتیوانییان دەکات".

ئەوەش هاتووە، بەپرسانی باڵای ئەمریکا باوەڕیانوایە هەوڵی تیرۆرکردنەکە ئاماژەیە بۆ لاوازی هەوڵەکانی ئێران لە کۆکردنەوەی سەرکردەی سەرجەم لایەنەکانی شیعە، بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەرەتای ساڵی 2020دا.

راپۆرتەکە باسی لەبەکارهێنانی ئەو درۆنەش کردووە کە لەهێرشکردنەسەر ماڵی کازمیدا بەکارهێنراوە و ئەوەی خستوەتەڕو، دروستکردنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی هێرشەکەی ماڵی کازمی پێئەنجامدراوە پێشووتر چەندجارێک لەلایەن "گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێران بەکارهێنراوە و لەرێگەیەوە هێرشیانکردوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا".

پەیوەست بەم بابەتەش ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەعێراق رایگەیاندوە، لەسەردانەکەی رۆژی دووشەممەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لایەنەکانی عێراق، جەختیکردوەتەوە لەسەر یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لەرێگەی یاسا و رێزگرتن لەدامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق، داواشی کردوە تاوانبارانی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی توندترین سزابدرێن ئەگەر سەر بە هەر لایەنێک بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار