پەرلەمانتاران داوای دەرماڵە بۆ خوێندكاران دەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان نوسراوێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و تیایدا داوادەکەن، دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بگەڕێندرێتەوە.

لەنوسراوێکدا (48) په‌رله‌مانتار ئیمزایان له‌سه‌ر نوسراوێك كرد به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان تایبەت بە (گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان) کە لەساڵی (2015-2016)وە بڕدراوە.

بەهۆی هاتنی قەیرانی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان، لەساڵی 2015ەوە هیچ دەرماڵەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجناکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار