نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی: یادی ناودارانت بەخێر
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی دەکەین و سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر ".
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2021، له لاپه‌ڕه و هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی بنیادنانی شاری سلێمانی نوسیویه‌تی "لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناک‌بیری دەکەم."
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سڵاوی بۆ خه‌ڵكی شاری سلێمانی ناردوه و ده‌ڵێت "سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر."
ئەمڕۆ 237 ساڵ بەسەر بنیادنانی شاری سلێمانی تێپەڕ دەبێت، سلێمانی هەمیشە لانكەی رۆشنبیری و كۆڕ و كۆبوونەوەی شاعیران و نوسەران بووە، هەر بۆیە وەك پایتەختی رۆشبیری ناسێندراوە.
له‌و یاده‌ی ئه‌مڕۆدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و ئیداری و حزبی، ژمارەیەك چالاكی هونەری و كلتوری رۆشنبیری و وەرزشی ئەنجام دەدرێت.
