قوباد تاڵە‌بانی: زیادەڕۆیی لەهیچ کەسێک قبوڵ ناکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی دیاریكردن و چارە‌سە‌ركردنی زیادە‌ڕەوی لە‌ سلێمانی كرد، نوسینگەکەی دەڵێت، "داوای لە‌ لیژنە‌کە کردووە، لە‌ماوە‌یە‌كی دیاریكراودا ئە‌م دۆسییە‌یە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی چارە‌سە‌ر بكە‌ن".

ئەمرۆ یەکشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2021، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكوە‌زیرانی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد لە‌ سلێمانی، کە تایبە‌ت بوو بە‌ چارە‌سە‌ركردنی زیادەڕەویی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، "داوای ‌لە‌ لیژنە‌ی راسپێردراو كردووە ھە‌موو توانای خۆیان بە‌كاربھێنن بۆ رێگریكردن لە‌ زیادەڕەوی نوێ".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكوە‌زیران، ستایشی ھە‌نگاوە‌كانی لیژنە‌كە‌ی كردووە و جە‌ختیكردۆتەوە كە‌ دە‌سە‌ڵاتی تە‌واویان ھە‌یە‌ بۆ رێگریكردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی زیادەڕەوی لە‌ سنوری سلێمانی"، وتوشیەتی، "لە‌ ھیچ كە‌سێك قبوڵ ناكرێت لە‌ ھە‌ر پلە‌ و پۆستێكدا بێت كە‌ زیادەڕۆیی ‌ئە‌نجامبدات یا رێگر بێت لە‌ راگرتنی زیادەڕۆیی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی".

لیژنەی زیادەڕەوی سلێمانی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ پێکهێنراوە، نوسینەگەکەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوای لە‌ لیژنە‌کە کردووە، لە‌ماوە‌یە‌كی دیاریكراودا ئە‌م دۆسییە‌یە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی چارە‌سە‌ر بكە‌ن و ماف بدرێت تە‌نھا بە‌ خاوە‌ن ماف".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار