بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن ئەدەم سلێمانی بکەینە ئەو شارەی هەموو تاکێک شانازی پێوەبکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی 237 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی-دا دەڵێت، "بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت".
ئەمرۆ، یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021، لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە درێژەی بەڵێندانەکەی بە خەڵکی سلێمانی ئەوەشی نوسیوە، "شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت، بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم".
ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵێن بێت ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت".
دەقی نوسینەکەی بافڵ تاڵەبانی، لەئەژماری خۆی لە فەیسبووک:
بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم.
بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.
یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
