ئەڵمانیا لەسەر دۆخی کۆچبەران ڕاگەیاندراوێک بە کوردی بڵاودەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیێندراوێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی پاس بۆ کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا دەکەن.

لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا کە لەتویتەر بڵاوکراوەتەوە، نووسراوە "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پلانی هەیە پاس بنێرێت بۆ هێنانی خەڵکی کۆچبەران لە بێلاڕووس لە ڕێگەی پۆڵۆنیا، راست نین".

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە، "ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاودەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە مەترسییەکی گەورە".

ماوەی حەوت رۆژە لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا، هەزاران کۆچبەر، کە بەشێکی زۆریان کوردن، گیریانخواردووە. پێشتر لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەڵمانیا پلانی هەیە بەشێک لەو کۆچبەرانە کە لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا گیریانخواردووە، وەردەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار