وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لەسەر دۆخی كۆچبەران کۆدەبنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند:" سزاکانی خۆمان بەسەر بێلاڕووسدا زۆر بە خێرایی زیادەکەین. هەروەها پێم راگەیێندراوە ئەمریکاش سزای ئامادەکردووە کە سەرەتای کانوونی یەکەم دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ سزاکانی ئەوروپا تەنیا بۆسەر کەسایەتییەکان نابن، بەڵکو دامەزراوەکانیش دەگرنەوە".

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت "سزاکانی خۆمان بەسەر بێلاڕووسدا زۆر بە خێرایی زیادەکەین. هەروەها پێم راگەیێندراوە ئەمریکاش سزای ئامادەکردووە کە سەرەتای کانوونی یەکەم دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ سزاکانی ئەوروپا تەنیا بۆسەر کەسایەتییەکان نابن، بەڵکو دامەزراوەکانیش دەگرنەوە."

یەکێتیی ئەوروپا تاوەکو ئێستا چوار پاکێجی سزای بەسەر بێلاڕووسدا سەپاندووە، ئەوەش بەرامبەر ئەو سیاسەتەی حکومەتەکەی لوکاشینۆی پەیڕەوی دەکات. 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بێلاڕووس قسەی کرد و دواتر لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویکردەوە کە پێکەوە باسیان لە دۆخی مرۆیی خراپی سنووری بێلاڕووس و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە. 

جۆسێپ بۆرێل دەڵێت، ئەو دۆخەی ئێستا لەو سنوورە هەیە دەبێت کۆتایی بێت؛ نابێت خەڵک وەک چەک بەکاربهێندرێن.

لەبارەی ئەم پاکێجەی نوێی سزاکانیش، بۆرێل وتی، چەند هێڵێکی ئاسمانی و ئاژانسی گەشتیاری پشک و پارەکانیان لەنێو یەکێتیی ئەوروپا سڕدەکرێن، 30 بەرپرسی بێلاڕووسی کە دەستیان لەو قەیرانە هەیە، سزاکان دەیانگرێتەوە.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند "کێشەکە، بە تێگەیشتنی من، پۆڵەندا نییە؛ کێشەکە لوکاشینکۆ، بێلاڕووس و رژێمەکەی ئەوێیە. هەربۆیە پۆڵەندا لەم بارودۆخەدا شیاوی ئەوەیە یەکێتیی ئەوروپا هاوسۆز بێت لەگەڵی."

ئەلێکسەندەر لوکاشینکۆ، دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی رابردوو، لە بەرامبەر مامەڵەی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەران و گۆڕینی رێڕەوی گەشتێکی ئاسمانی بە ئامانجی دەستگیرکردنی رۆژنامەڤانێکی رەخنەگر 4 گەڕی سزای بەسەردا سەپێندراوە.

ئێستا بە هەزاران کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە؛ زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێن، ئەوەی لەو سنوورە دەبیندرێت پلانێکی بێلاڕووسیایە کە رووسیاش پاڵپشتی دەکات بە مەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ هاوپەیمانە ئەوروپییەکە و هەربۆیە دەبێت ئەوانیش وەڵامیان بۆ لوکاشینکۆ هەبێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار