براکەی عەبدوڵا ئۆجهلان کۆچی دواییکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵا ئۆجهلان، رێبەری بەندکراوی صارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) کۆچی دواییکرد.
کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی ئهمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021، عوسمان ئۆجەلان کە ماوەیەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خەوێنرابوو و لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە.
عوسمان ئۆجەلان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە.
یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و دوای جیابوونەوەی لە پەکەکە لە ساڵی 2004 ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبووە و بڕیارە تەرمەکەشی لە هەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.
بابهتی پهیوهندیدار
