نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت مافی پەنابەرێتی بدرێتە ئەوانەی كە ناتوانن بگەرێنەوە وڵاتەكەیان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاز دەکات مافی پەناخوازیی ئەوانە قبووڵ بکرێت کە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەگەڵ خێزانەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا یەکبگرنەوە رێگەیان پێبدرێت، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بە سەلامەتی و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "لەلای خۆمانەوە دوو ئاژانسمان هەن، رێکخراوی پەنابەریی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، ئێمە لەت واناماندایە یارمەتیدەربین و خوازیارین ئەوەی لە دەستمان بێت بیکەین بۆئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەین".

پۆڵەندا 20 هەزار سەربازی رەوانەی سەر سنوور کردووە، بەریتانیاش 10 سەربازی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی پۆڵەندییەکان ناردووەتە سەر سنوور، وڵاتانی ئەوروپییش پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ پۆڵەندا دەربڕیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار