دوران کاڵکان: نیو سەدەی خەباتمان بەڕێكرد و بەردەوامین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لە ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین بەبۆنەی ٤٤مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە، وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە:” کۆیلایەتی لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە کۆتایی هات، ئازادی سەرکەوت و ڕێپێوانی رێبەرایەتی نیو سەدەیە لە دژی سەخترین و دژوارترین زۆرداریی مێژوو بەردەوامە ”.

دوران کاڵکان لە وتارێکدا، کە لە ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین (pkk-online) بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە: ڕێپێوانی رێبەرایەتی نیو سەدەیە لە دژی سەخترین و دژوارترین زۆرداریی مێژوو بەردەوامە. ڕێپێوانێکی مێژووییە، کە مانادارترین پێشکەوتنەکانی ئافراندووە. کاڵکان ڕاشیگەیاند، نابێت بەرخۆدانی ٤٣ ساڵ وەک بەرخۆدانەکانی پێشتر نیشان بدرێت و ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەرخۆدانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە هەموو روویەک و لە هەموو ئاستێکدا ئەنجام دراوە.

دەقی وتارەکەی دوران کاڵکان:

بەدامەزراندنی پەکەکە کۆیلایەتی کۆتایی هات”

ڕێپێوانی ڕێبەرایەتیمان دەگاتە نیو سەدە. ئەم پرۆسەیە لە مێژووی کوردستاندا جوانترین و مانادارترینە، کە خاوەنی ئیرادە و تێکۆشانی بێ هاوتای تێکۆشەری بووە.

پێش هەموو شتێک کۆیلایەتی لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە کۆتایی هات، ئازادی سەرکەوت. درۆ و هەڵەکان لابران و راستکرانەوە،  ڕاستی و ڕاستەقینەبوون سەروەر بوو. کەسایەتی و کۆمەڵگای کورد هەموو جۆرە دواکەوتووییەکی لەناوبرد و گەیشتە ئاستی ژیانێکی ئازاد و خاوەن ئیرادە.

بە جۆش و پەرۆشییەکی زۆرەوە، ئێمە لە جەژنێکی نوێی حیزبداین. زۆر گرنگە بە بەهێزی قوڵبوونەوەی زیاتر جەخت لەسەر راستیی رێبەرایەتی و حیزب بکەینەوە و هەوڵ بدەین ئەو راستییە بە شێوەیەکی یەکگرتوانە و راست و دروست  تێبگەین، بە شێوەیەکی راست لە ساڵانی بەردەممان و داهاتووی حیزب و خەبات و تێکۆشان نزیک ببینەوە و ئەو ساڵانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بژین. پێش هەموو شتێک ئەوە مەرجێکە، کە ئێمە بە بەهێزی لە راستیی پەکەکە و رێبەرایەتی و شەهیدان تێبگەین.

وەک هەموو جارێک ٤٤ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەمان لە رێبەرایەتی و شەهیدان پیرۆز دەکەین و پرۆسەیەکی هەڵمەتبەرانەى سەرلەنوێی بە پارتیبوون بەڕێوەدەبەین.

بەو تێگەیشتنە و لەسەر ئەم بنەمایە بەسەر هەموو ئەرکێکدا سەردەکەوین و هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادییە’ تەنها بەوە بە سەرکەوتن دەگات. ئێمە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان بۆ پراتیکبوونی راست و پێویست هێزی خۆمان لە رێباز و ئیرادەیەدا بەهێز دەکەین.

“وەک بزووتنەوەی پەکەکە بووینە ئامانجی هێرشی ڕێکخستنکراو و بەرنامە بۆدانراوی جیهانی”

بەڵێ، هەموو ساڵێکی پەکەکە ساڵێکی گەورەی تێکۆشانە. ئەو هێزە داگیرکەر – پاکتاوکارانە، کە کێشەی کوردیان دروست کردووە، هەمیشە بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردووەتە سەر پارتەکەمان، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەبات، هەمیشە بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردووەتە سەر رێبەرایەتی، کادر،  گەریلا، ڕێکخستنەکانی ژنان، گەنجان و وڵاتپارێزان.

ئێمە وەک بزووتنەوەی پەکەکە بووینە ئامانجی هێرشی ڕێکخستنکراو و بەرنامە بۆ دانراوی ناوچەیی و جیهانی بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنمان. ئەو هێزەی، کە ئەو هێرشەی بەڕێوەبرد فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە. ئەو دیکتاتۆرە فاشیستە هەوڵیدا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وەک بەشێک لە هێرشە بەرنامە بۆدانراوەکانی خۆی بەکاربهێنێت.

 هەڵوێستی مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆبەدەستەوەدان و سەرچەماندن و سەرنەواندنە”

بۆیە ئێمە ناتوانین بەرخۆدانی ٤٣ ساڵە و هەروەها بەرخۆدانی ئەم ٣ – ٤ ساڵەی ڕابردوو وەک هێرش و بەرخۆدانی پێشوو پێناسە بکەین. لەو هێرشەدا لە هەموان زیاتر بەڕێوەبەریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) زۆر بە کار هێنرا. ئیدارەی بارزانی بەڕاستیش ئیدارەیەکی بێ سوود و بێ کەڵکە. هەڵوێستی لە هاوکاری و خیانەت ئەولاتر و زیاترە. زۆر نزیکە لە پێناسەی “کەری ئەڵغام”، کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو پێناسەی کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەوەی کەرکوک و دەوروبەری لە دەست سەندراون، سەرۆکایەتیەکەشی لەلایەن ئەمریکا و کۆماری تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، هەڵوێستی مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆبەدەستەوەدان و سەرچەماندن و سەرنەواندنە. بۆ ئەوەى، ئەوەی ماوەتەوە لە دەستی خۆیدا بیهێڵێتەوە داوای هەرچییەکی لێدەکرێت ئەنجامی دەدات. بە تەواوی وەک هەواڵدەرێک خزمەت بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکات. وا بیر دەکەنەوە ئەگەر پەکەکە تێکبشکێت و پاکتاو بکرێت، کوردستان لە دەستی ئەواندا دەمێنێتەوە.

ئەگینا خۆیان هەر ئەوەش دەزانن کاتێک پەکەکە بوونی نەبێت و لاواز ببێت ئەوانیش نابن و نامێنن. دەزانن هێرشەکە تەنها بۆ سەر پەکەکە نییە، بەڵکو لە پێش هەموو شتێکەوە بۆ سەر کەرکوک و بۆ سەر ئەوانیشە. دەیانەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) زیاتر بکەنە خزمەتکار و نۆکەری خۆیان.

“هێرشەکان لە بنەڕەتدا و لە پێش هەموانەوە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان کردە ئامانج”

لە بنەڕەتدا بەرخۆدانی ئیمڕاڵی لە دژی فشار و ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا گەورەترین بەرخۆدانە. لە مێژووی ئازادیدا لە دژی هێرشە قورسەکانی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی سەریهەڵدا. بەرخۆدانی ئیمرالی یەکێک لە گەورەترین سەرکەوتنە مێژووییەکانی بەدەست هێنا. هەر چەندە گوشار و ئەشکەنجەی دوژمنی فاشیستی بکوژی هەبێت، هەر چەند کۆمەڵکوژی کردبێت نەیتوانیوە بە ئەندازەی نوکە دەرزیەکیش ڕێبەرتی و بزووتنەوەکەمان لە هێڵی بەرخۆدان دوور بخاتەوە. درێژترین و مانادارترین و بەهێزترین بەرخۆدانی مێژووی ئێمە لەم پرۆسەیەدا و لە ئیمڕاڵی دروست بووە.  بەرخۆدانی ڕێبەرایەتیی ئێمە هەڵوێست و ویست و چالاکی نیشان داوە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەموو جۆرە فشار و کوشتار و ستەم و لەناوبردن. پێگەی ڕێنەرتی لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو بووە و ڕەنگە گەورەترین سەرفرازی و مەزنترین سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، تاوانی مرۆیی ئەنجام دەدات”

بێگومان لەو ماوەیەدا هێزەکانی گەریلامان گەورەترین بەرخۆدانیان نیشاندا. بە شێوەیەکی کاریگەر پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەی کرد. لە دەوروبەری بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەی شەڕی حەفتانین، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تاوەکو سەرحەد، دێرسیم، مێردین، ڕۆژاڤا و باشور لە دەوروبەری هێزەکانی ئازادی بەرخۆدانی مێژوویی دروسی بوو. قارەمانێتی لە وەرخەلێ، زەندورا، گردی سوور، قارەمانێتی لە ئاڤاشین و مەتینا و زاپ دووبارەبوونەوەی ڕابردوو نییە. هەمووی نوێن، واتە، نوێنەرایەتی پێشکەوتنە نوێکان دەکەن. بەهۆیەوەیە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەموو جۆرە تاوانێکی مرۆیی ئەنجام دەدات، چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، بەڵام ناتوانێت لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا میلیمێک پێشبکەوێت و چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە ناتوانن لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سەربکەون. لە ئاستی هەڵوەشاندن و بێچارەییدان.

لە ڕاستیدا بەرخۆدانی گەریلا پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی کرد بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشی گشتی بە پیلانی لەناوبردن و لە سەختترین هەلومەرجدا بەرهەڵستییان کرد. گەورەترین بەربەستەکانیان شکاند.  لە دژی هەموو جۆرە فشار و هێرشی قورس قاڕەمانێتی گەریلا دوژمنی تێکشکاند.

“ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە تێکؤشانێکی جیهانی”

خەباتی ئازادی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە بەرخۆدانی خۆی لە جیهاندا بەربڵاو بووە. لە ئاسیاوە بۆ ئەفریقا و ئەمریکا و ئەوروپا گەیشتە هێزی چەپی – سۆسیالیستی و ژنان و لاوان و کرێکاران و ڕەنجدەران بڵاوبووەوە. ڕاستیی ڕێبەرایەتیمان لە لایەن مرۆڤایەتییەوە بە چالاکی و فراوانبوونی بەرگری، بە هێزی فکری و لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بڵاوبووەوە و ئازادی فیزیکی بووە تێکۆشانێکی جیهانی.

تەڤگەری ئازادیی ئێمە لە ٤٤مین ساڵیادی پارتەکەمان و تێکۆشاندا، بە هەنگاوی ‘سەردەمی ئازادی’ لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان لە دژی هۆشمەندیی فاشیستی و سیاسەتی قڕکردن تێکۆشان گەش دەکات”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار