مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم ئەم کۆڕبەندە هاوکاری سەرکردەکانی کوردستان و عێراق بكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:"ئومێدەوارن عێراق دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، بە هەوڵی لایەنەکان بەرەو "کەناری ئاشتی بڕوات" و لەگەڵ وڵاتاندا کار بۆ دۆسییە هاوبەشەکان بکات و دەڵێت:" ئومێدەوارن ئەم کۆڕبەندە هاوکاری سەرکردەکانی کوردستان و عێراق بێت بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی رون و دروست بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێش".
مەسرور بارزانی لەکۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی -کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت باسی لەوەشکرد، کێشەکانی ئاو، گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەداهاتودا کاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت لەسەر پەیوەندی وڵاتانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدەوارن ئەم کۆڕبەندە هاوکاری سەرکردەکانی کوردستان و عێراق بێت بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی رون و دروست بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێش.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، بەگرنگی دەزانن بۆ چارەسەری هەموو ئەو ئاستەنگیانەی دێنە پێش، هەمووان پشتیوانی لەچارەسەری ئاشتیانە بکەن.
