رێواز فایه‌ق: ناكرێت لایه‌نه‌كان وه‌ك سه‌رده‌می بانگه‌شه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن ناگه‌ن به هیچ چاره‌سه‌رێك، ده‌شڵێت: "قۆناغی پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن جیاوازن".
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2021، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەکۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئامادەبوونی سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی -کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت رایگه‌یاند: له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ر لایه‌نه و روئیایه‌كی تایه‌تی خۆی هه‌یه و كار بۆ خه‌رخستنی به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كه‌ی خۆی ده‌كات".
وتیشی: "دوای هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانج و دروستكردنی دۆخێكی ئارام پێویستیان به یه‌كڕیزی هه‌یه، بۆیه ناكرێت وه‌ك سه‌رده‌می بانگه‌شه لایه‌نه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن".
