وەزارەتی کارەبا: عێراق سود لە ئەزمونی هەرێم وەردەگرێت بەتایبەت لە پێوەری زیرەكی كارەبا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پرۆژەی پێوەری زیرەک، رۆڵی کەرتی تایبەت لە بواری کارەبا، بەکارهێنانی گازی بەفیڕۆچوو کێڵگە نەوتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نێوان هەرێم و عێراق شاندی پایەبەرز دەنێرێتە هەرێمی کوردستان".
ئەمڕۆ پێنجشهممه 18ی تشرینی دووهمی 2021، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پۆختەیەک سەبارەت بە کەرتی کارەبای هەرێم خستەڕوو، ''ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاوکاریکردنی عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تواناکانی پیشاندا بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی کوردستان و عێراق سوودمەند بن.''
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لە پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 400 کەی ڤی لە تورکیاوە بۆ کوردستان و عێراق کرد کە لە تەواوبوون دایە.''
وەزیری کارەبای عێراق بۆ سەردانکردنی بەغدا بانگهێشتی وەزیری کارەبای هەرێمی کرد و بۆ دابینکردنی کارەباش بۆ ناوچەکانی مادەی 140 سوپاسی کرد.
باس لە دامەزراندنی وێستگەی کارەبای شێخان کرا کە بودجەکەی لەلایەن عێراقەوە دیاریکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە. بڕیاریاندا کەشفی بۆ بکرێت و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت. هەروەها باس لە قەزای بەردەڕەش و چەندین قەزا و ناوچەی دیکەی هاوشێوە کرا.
